به‌ڤیدیۆ..ئه‌مه یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی هاتنی شه‌پۆلی چواره‌می كۆرۆنا
وێستگه نیوزـ
ڤایرۆسی كۆرۆنا له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان و وڵاتانی عه‌ره‌ب بڵاوبوه‌ته‌وه، یه‌كێك له‌و وڵاتانه لوبنانه كه خۆی له بنه‌ڕه‌تدا به‌ده‌ست كێشه‌ی گه‌وره‌ی ئابورییه‌وه ده‌ناڵێنێت.
له‌م گرته ڤیدیۆییه، یانه‌یه‌كی شه‌وانه‌ی لوبنانه كه ناوی نه‌هێنراوه، به‌ڵام زۆر هه‌ڵسوكه‌وتی سه‌یری تێدایه، له‌وانه هێنانه ژووره‌ه‌وه‌ی تا‌بوتێك و گوێ نه‌دان به خۆپاراستن له ڤایرۆسی كۆرۆنا و پشتگوێخستنی ماوه‌ی دوور له یه‌كتر دانیشتن و به‌ركه‌وتنی یه‌كتر، له‌كاتێكدا یانه‌كه پڕه له خه‌ڵك.
گوێنه‌دان به رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان به‌وشێوه‌یه له‌لای لوبنانییه‌كان وا لێكدراوه‌ته‌وه كه ئه‌گه‌ر كار وابڕوات شه‌پۆلی چواره‌می كۆرۆنا به‌رۆكی ئه‌و وڵاته ده‌گرێت نه‌ك شه‌پۆلی دووه‌م و سێیه‌م.
له لوبنان سێ هه‌زار و 407 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 46 توشبوش گیانیان له‌ده‌ستداوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، ئه‌و وڵاته به‌ده‌ست قه‌یرانێكی ئابوریی تونده‌وه ده‌ناڵێت كه وایكردوه چه‌ندین حاڵه‌تی خۆكوشتن له‌به‌ر هه‌ژاریی تێدا تۆمار بكرێت.
PM:10:41:25/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 11356
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت