ئەمڕۆ دوای 86 ساڵ، یەکەم نوێژی هەینی لە مزگەوتی ئایاسۆفیا دەکرێت

‌ئایاسۆفیا- ئیستانبوڵ

وێستگەنیوز-

دوای تێپەڕبونی 86 ساڵ بەسەر كردنە مۆزەخانەی ئایاسۆفیا و بڕیاری گۆڕینی بۆ مزگەوت لەلایەن سەرۆک کۆماری تورکیا لە 10ی ئەم مانگەدا، ئەمڕۆ یەکەم نوێژی هەینی لەو مزگەوتەدا بەڕێوەدەچێت.

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ لەبەرەبەیانییەکی زوەوە بە هەزاران نوێژخوێن لەناو ئیستانبوڵ و شارەکانی دیکەی ئەو وڵاتە هاتونەتە بەردەم ئایاسۆفیا و دەخوازن بەشداری یەکەم نوێژی هەینی بکەن.

پێشوتر رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا لە وتارێکیدا دوای راگەیاندنی گۆڕینی ئایا سۆفیا بۆ مزگەوت وتی" رێکەوتی 24ی تەموز، یەکەم نوێژ لە ئایا سۆفیا ئەنجامدەدرێت، کراوە دەبیت بەروی مسوڵمان، مەسیحی و جوەکاندا".

بڕیارەکەی تورکیا نیگەرانی وڵاتان و رێکخراوەکانی لێکەوتەوە، لای خۆیەوە یۆنسکۆ لە بەیاننامەیەکیدا هۆشداریداوە بە تورکیا لەو هەنگاوە و دەڵێت" ئایاسۆفیا بەشێکە لە شوێنەواری مێژویی یۆنان بەرلە داگیرکردنی قوستەنتەنیە لەلایەن سوڵتان فاتیح و بە شوێنەوارێکی مەسیحیەت ئەژماردەکرێت، بۆ گۆڕینی کەنیسەکە بۆ مزگەوت دەبێت سەرەتا یۆنان رەزامەند بێت".

ئایاسۆفیا یان ھاجیا سۆفیا کەنیسەیەکی کۆنی ئایینی مەسیحییەتە کە لە دوای داگیر بونی ئیستانبوڵ بە دەستی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی کرا بە مزگەوت، ئایاسۆفیا لە ساڵی 1935ەوە وەکو مۆزەخانە بە کاردێت، ئایاسۆفیا هەمیشە بە جوانترین باڵەخانەی مێژویی ناوزەند دەکرێت ، لەساڵی 2014 پاپا فرانسیس لەمیانی سەردانی بۆ تورکیا سەردانی ئایا سۆفیاشی کرد، داوای دوبارە بونەوەی بە کەنیسەی کرد.


AM:11:29:24/07/2020








ئه‌م بابه‌ته 2144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو