ئیكۆنۆمیست: چاخی زێرینی نه‌وتی عه‌ره‌ب كۆتایی هات
وێستگه نیوزـ
گۆڤاری ئیكۆنۆمیست راپۆرتێكی له‌سه‌ر كۆتایی هاتن به چاخی زێڕینی نه‌وت عه‌ره‌ب و ئه‌و داڕمانه بڵاوكردوه‌ته‌وه كه به‌سه‌ر وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت و غه‌یره نه‌وت دێت، باسیشی له شه‌ڕ و جه‌نگی درێژخایه‌ن كردوه كه به‌رۆكی ئه‌و وڵاتانه ده‌گرێت.
گۆڤاری ئیكۆنۆمیست-ی به‌ریتانی كه تایبه‌ته به بواری ئابوری، له راپۆرته‌كه‌یدا ده‌ڵێت "ئه‌و وڵاته عه‌ره‌بانه‌ی كه زۆربه‌ی داهات و ئابوریه‌كه‌یان پشت به فرۆشتنی نه‌وت ده‌به‌ستێت، له به‌رده‌م دوڕیانێكی مێژوویی و راستییه‌كی تاڵدان".
گۆڤاره‌كه ده‌ڵێت "زه‌نگی كۆتایی هاتنی چاخی زێڕینی نه‌وت بۆ وڵاتانی عه‌ره‌ب لێی داوه، هه‌موویان تووشی قه‌یرانی ئابووریی گه‌وره بوون، ئێستاش هه‌موو وڵاتانی ناوچه‌كه هه‌ست به ئازاری ئه‌و گۆرانكارییه ریشه‌ییه ده‌كه‌ن".
ئیكۆنۆمیست وڵاتی جه‌زائیری به نمونه هێناوه‌ته‌وه و رونیكردوه‌ته‌وه كه بۆئه‌وه‌ی ئابوریی جه‌زائیر ببوژێته‌وه، پێویسته نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌و وڵاته بگاته 157 دۆلار، بۆ وڵاتێكی نه‌وتیی وه‌ك عوممانیش له كه‌نداوی عه‌ره‌ب، ده‌بێت نرخه‌كه بگاته 87 دۆلار.
ده‌شڵێت له‌م دۆخه‌دا هیچ وڵاتێكی عه‌ره‌بی جگه‌له قه‌ته‌ر به‌م نرخه‌ی ئێستای نه‌وت كه 40 و سه‌روو 40 دۆلاره، ناتوانێت كۆنتڕۆڵی بودجه‌ی گشتیی خۆی بكات، به‌هۆی ئه‌م دۆخه‌وه كه كۆرۆنا دروستیكرد جه‌زائیر به‌نیازی كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كانه، عیراقیش كه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین به‌رهه‌هێنی نه‌وت، به‌نیازی كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌كانیه‌تی، عوممان هه‌وڵی قه‌رزی ده‌ره‌كی ده‌دات، كوه‌یتیش حاڵی ئه‌وه‌نده باش نییه و كورتهێنان له به‌رهه‌مه‌كانیدا گه‌یشتوه‌ته 40% كه ئه‌مه‌ش به‌رزترین ئاسته له جیهاندا.
ئیكۆنۆمیست پێی وایه كه ئه‌گه‌ر ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌م ده‌رده بچێت، چیتر جێگه‌ی بایه‌خی ئه‌مریكا نابێت و ئیتر واشنتن ورده ورده ناوچه‌كه جێده‌هێڵێت، ئه‌وه‌ش كه شوێنی ئه‌مریكا له‌دوای كشانه‌وه ده‌گرێته‌وه، روسیایه و ئه‌وه‌تا سوره له‌سه‌ر پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی له ناوچه‌ی ته‌رتوسی سوریا.
به‌ڵام به‌پێی ئیكۆنۆمیست، له‌وانه‌یه روسیا نه‌یه‌وێت یان نه‌توانێت له‌وه زیاتر ده‌ست به‌سه‌ر وڵاتانی عه‌ره‌بی و وڵاتانی كه‌نداودا بگرێت، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات وڵاتانی عه‌ره‌ب له شه‌ڕ و جه‌نگێكی درێژخایه‌ندا بن بۆ مانه‌وه‌ی خۆیان، ئه‌وه‌ش ماوه‌ته‌وه چینه، چین له ده‌ره‌وه‌ی سیاسه‌ته‌كانی ناوچه‌كه خۆی ده‌هێڵێته‌وه و ئه‌وه‌ی ده‌یكات ته‌نها چه‌ند گرێبه‌ستێكی تایبه‌ت به بیناسازییه وه‌ك ئه‌وه‌ی جه‌زائیر، یان ئه‌نجامدانی چه‌ند گرێبه‌ستێكی به‌رفراوانه له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له وڵاتانی كه‌نداوه.
AM:11:49:23/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 2592
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت