بەدواداچون بۆ دیارنەمانی پێنج ملیۆن دۆلارەکەی هەولێر دەکرێت
وێستگەنیوز-
لیژنەی دەسپاکی لهپهرلهمانى كوردستان رایگەیاند، بڕیاردراوە لیژنەیەکی لاوەکی پێکبھێندرێت بۆ سەردانیكردنی فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی دەستەی دەسپاکیی ھەولێرو بەدواداچوون بکات لەسەر ھۆکاری داخستنی دۆسییهی ئەو پێنج ملیۆن دۆلارەی کەبۆ ھەولێر تەرخان کرابوو وەک پایتەختی گەشتیاریی وڵاتانی عەرەبی.
رۆژی دوشەممە لیژنەی دەسپاکی لهپهرلهمانى كوردستان بەسەرپەرشتیی شیرین ئەمین سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكه کۆبوونەوە لەکۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا ڕاپۆرتێک لەسەر ڕاپۆرتی ساڵانەی دەستەی دەسپاکی ئامادە بکرێت و پەرلەمانتارانی لیژنە سەرنج و تێبینییەکانیان لەسەر ڕاپۆرتی ساڵی2020ی دەستەکە بخەنەڕوو و ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان ىبکەن بۆ ئاگاداری و کاری پێویست.
ههر لهكۆبوونهوهكهدا بڕیاردراوە لیژنەیەکی لاوەکی پێکبھێندرێت بۆ سەردانیكردنی فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی دەستەی دەسپاکیی ھەولێرو بەدواداچوون بکات لەسەر ھۆکاری داخستنی دۆسییهی ئەو پێنج ملێون دۆلارەی کەبۆ ھەولێر تەرخان کرابوو وەک پایتەختی گەشتیاریی وڵاتانی عەڕەبی.
بۆ خزمەتکردنی هەولێر وەک پایتەختی گەشتیاری، بڕیار بوو لە ساڵی 2014 دا بڕی 20 ملیۆن دۆلار بۆ زیاتر لە 80 پرۆژەی گەشتیاری تەرخان بکرێت، بەڵام هەلومەرجی ئەمنی و قەیرانی دارایی وایکرد بڕیاربدرێت لەو بڕە تەنها 5 ملیۆن دۆلاری خەرجبکرێت.
AM:08:41:21/07/2020
ئهم بابهته 2060
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت