له به‌رده‌م پۆلیسدا خۆی رووت كرده‌وه
وێستگه نیوزـ
كچه خۆپیشانده‌رێكی ئه‌مریكا جلی له‌به‌ر خۆیدا نه‌هێشت و به رووتی روبه‌ڕوی ئه‌و پۆلیسیانه بووه‌وه كه رێگرییان له ناڕه‌زاییه‌كانی كوشتنی جۆرج فلۆید، پیاوه ره‌شپێسته‌كه‌ی ئه‌مریكا ده‌كرد.
له شاری پۆرتلاندی ئه‌مریكا كه گه‌وره‌ترین شاری ولایه‌تی ئۆریگۆن-ه، كچێك ته‌نها ماسكه‌كه‌ی له روخساریدا هێشته‌وه و هه‌موو جله‌كانی لابرد و به سنگ و جه‌سته‌ی رووت چووه به‌رده‌م ئه‌و پۆلیسانه‌ی رێگرییان له خۆپشیاندانهكانی تایبه‌ت به كوشتنی جۆرج فلۆید ده‌كرد.
كاتژمێر 1:45 خوله‌كی شه‌و بوو، هێشتا خۆپیشاندانه‌كانی شاری پۆرتلاند هێور نه‌ببوه‌وه كه ماوه‌ی 50 رۆژه ناڕه‌زاییان تیایدا به‌رده‌وامن و خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ش هاوشێوه‌ی ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئه‌مریكا دژی كوشتنی جۆرج فلۆیدی ره‌شپێست له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌مریكاوه رژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان.
به‌وكاته دره‌نگه، كچه خۆپیشانده‌ره‌كه كه ناسنامه‌ی نه‌زانراوه، ناڕه‌زاییه‌كانی گه‌یانده ئه‌وپه‌ڕی و به‌بێ هیچ جلوبه‌رگێك و به‌رووتی به‌ره‌نگاری پۆلیس بوه‌وه و به‌رامبه‌ر پۆلیسه‌كان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كه راكشا.
جۆرج فلۆیدی ته‌مه‌ن 46 ساڵ، له كارۆلینای باكور له دایكببوو، دوای ئه‌وه‌ی به تۆمه‌تی دزی كردن به چه‌كه‌وه، بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ خرابوه به‌ندیخانه‌وه، له‌گه‌ڵ ئازادبوونی روویكردبوه شاری مینیاپۆلیس.
رۆژی 25 ی ئایاری 2020، درێك چاڤێن كه كارمه‌ندی پۆلیسی ئه‌مریكایه، دوای هێنانه‌خواره‌وه‌ی جۆرج فلۆید له ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی رایكشاند و ئه‌ژنۆی خستبوه سه‌ر ملی و هه‌رچه‌نده جۆرج هاواری كردبوو كه ناتوانێت هه‌ناسه بدات، به‌ڵام پۆلیسه‌كه به بێ گوێدان به‌رده‌وام ببوو له په‌ستان خستنه‌سه‌ر ملی و دواجار به هۆیه‌وه جۆرج گیانی له‌ده‌ستدا.
روداوه‌كه وه‌كه ئه‌ڵقه‌یه‌ك له مامه‌ڵه‌ی ره‌گه‌زپه‌ره‌ستانه‌ی پۆلیس له‌گه‌ڵ ره‌شپێسته‌كان لێكدرایه‌وه و كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا و خۆپیشانده‌ران له مینیا پۆلیس بنكه‌ی سه‌ره‌كی پۆلیس و چه‌ند بینایه‌كیان ئاگرتێبه‌ردا و دواتریش خۆپیشاندان چه‌ند ولایه‌تێكی تری ئه‌مریكای گرته‌وه.
PM:06:58:20/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 5272
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت