گۆڕان: ئامانجمان چاکسازی و دادپەروەرییە کەئێستا بوەتە کارنامەی حکومەت


وێستگەنیوز-
سکرتێری جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، نەوشیروان مستەفا گۆڕانی بۆ سێ ئامانج دروستکرد کە ئەوانیش چاککردنی سیستەم، چاکسازی و هێنانەکایەی دادپەروەری بوە لە کۆمەڵگادا، کە ئێستا ئەو ئامانجانە بونەتە کارنامە حکومەت، ئەوەش  سەرکەوتنە راستەقینەیە بۆ گۆڕان.

عەدنان عوسمان، سکرتێری جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان لە پەرەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاندوە،، "بەرەو 25ی 7 (یادی دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕان)، نەوشیروان مستەفا گۆڕانی بۆ سێ مەبەست دروست کرد: سیاسەت:سیستەم، ئابوری:چاکسازی، کۆمەڵایەتی:عەدالەت".

ئاماژەی بەوەشکردوە، "راستە گۆڕان لە روی کورسی و رێکخستنەوە پاشەکشەی کردوە، بەڵام ویستە سەرەکیەکە ئەو سێ پەیامەبوو کەبوە بەبەشێک لە کارنامەی حکومەت وکۆمەڵگا.ئەوەش سەرکەوتنە راستەقینەکەیە".

دوێنێش سکرتێری جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، بزوتنەوەکەیان لەکاتێکدا یادی 11 ساڵەی دامەزراندنی دەکاتەوە قۆناغێکی" مەترسیدار"ی تێپەڕاندوە و لە ئێستادا توانای هەمو بڕیار و هەنگاوێکی هەیە.


PM:08:33:16/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 1740 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو