هەواڵێكی دڵخۆشكەر سەبارەت بەبەخشینی پلازمای خوێن راگەیەنرا


وێستگە نیوز-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، تائێستا 431 چاكبووی كۆرۆنا پلازمایان بەتووشبووانی كۆرۆنا بەخشیوە كە ئەوەش جێی دڵخۆشییە.

د.یاد نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەوێستگە نیوزی راگەیاند، تائێستا 431 چاكبووی كۆرۆنا پلازمای خوێنیان بەتووشبوان بەخشیوە كە ئەوەش جێی دڵخۆشی و بەخشندەیی ئەو كەسانەیە.

پێشتر تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، هەر چاكبوویەكی كۆرۆنا دوای 14 رۆژ لەچاكبوونی دەتوانێت بتڵێك خوێن ببەخشێت، ئەوانیش لەو بتڵە خوێنە پلازماكەی دەردەهێنن و بۆ سێ تووشبووی دیكەی بەكاردێنن.


PM:06:27:16/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 2440 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت