كاتی دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكانی كوردستانیش دیاریكرا


وێستگە نیوز-
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، رۆژی 23ی ئەم مانگە گەشتە ئاسمانییەكان دەست پێدەكەنەوە.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم رایگەیاندووە، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتیمانی عێراق، سەبارەت بە گۆڕانكاری لە ڕێوشوێنەكانی خۆپارێزی لە كۆرۆنا چەند بڕیارێكی داوە، یەكێك لەو بڕیارانە لە ڕۆژی ۲۳ی ئەم مانگەوە فڕۆكەخانەكانی عێراق و هەرێم دەكرێنەوەو گەشتەكانی ئاسمانیی دەست پێدەكەنەوە.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ئاماژەی بەوەكردووە، كردنەوەی فڕۆكەخانەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان، بەپێی مەرج و ڕێنماییەكانی خۆپارێزی تەندروستی دەبێت، لەپێناوی سەلامەتی هاووڵاتیان و گەشتیاران.

هەروەها دەڵێت، دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عێراق لەسەر راسپاردەی لیژنەی ناوبراو و لەچوارچێوەی خۆپارێزی لە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا covid19  گەشتە ئاسمانییەكانی ناوخۆیی و دەرەكی راگرتووەو تەنها رێگا بە گەشتی فڕۆكەكانی كارگۆو و رێكخراوە فریاگوزاریەكان و تیمەكانی تەندروستی دەدرێت.

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لەمانگی ئازاری ئەمساڵەوە سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكان بۆ عێراق و كوردستان راگیران.



PM:05:46:16/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 3596 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت