تا ئێستا دهرمانه رووسییهكهی كۆرۆنا نهگهیشتووهته سلێمانی
وێستگە نیوز -
دوای ئەوەی دەرمانێكی رووسی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ھەرێمی كوردستان و عیراق پەسند كرا، ئەمڕۆ بەسەر نەخۆشخانەكان دابەش دەكرێت و دەدرێت بە تووشبووان، بهڵام تا ئێستا ئهو دهرمانه نهگهیشتووهته سلێمانی و چاوهڕوان دهكرێت ههفتهی داهاتوو بگات.
د. شێروان حەمەدەمین، بەڕێوەبەری دەرمان و پێداویستی پزیشكی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەولێر رایگەیاند: "ئێوارەی دوێنێ بڕێكی باشی ئەو دەرمانە رووسییە لە رێگەی ئەو كۆمپانیا ناوخۆییەی كە دەرمانەكەی بەرھەمھێناوە گەیشتە دەستمان، ئەمڕۆ دەرمانەكە دەگوازینەوە نەخۆشخانەكانی تایبەت بە تووشبووانی كۆرۆنا لە ھەولێر".
وتیشی: "ئەو بڕە دەرمانەی لە قۆناغی یەكەم بۆمان ھاتووە بڕێكی باشە و بەشی نزیكەی ھەزار نەخۆش بەردەستە، ئێستا لە سنووری ھەولێر تەنھا 250 نەخۆش پێویستیان بەو دەرمانەیە".
د. شێروان، روونیكردەوە: "ئەمڕۆ دەرمانەكە دەگاتە نەخۆشخانەكان و دەدرێتە نەخۆشخەكان".
لای خۆیهوه د. هێرش سهلیم، جێگری بهڕێوهبهری گشتی تهندروستی سلێمانی به وێستگه نیوزی راگهیاند: تا ئێستا دهرمانه رووسییهكهی چارهسهری كۆرۆنا نهگهیشتووهته شاری سلێمانی، بەڵام داوایان کردووە بڕێکی باشیان بۆ هەڵبگرن و بڕیارە هەفتەی داهاتوو بگاتە دەستیان.
لە بارەی ئەوەی کە ئایا دەرمانەکە کاریگەری لەسەر زوو چاکبوونەوەی نەخۆشانی کۆرۆنا دەبێت؟ دکتۆر هێرش وتی: "تاکو تاقی نەکەینەوە نازانین کاریگەری دەبێت یان نا، ئەوەش دوای پێدان بە نەخۆشەکان دەردەکەوێت".
ھەفتەی رابردوو دەرمانی دژە ڤایرۆسی فابیڤیر (Favipiravir)ی بۆ چارەسەری توشبووانی کۆرۆنای لەلایەن كۆمپانیایەكی ناوخۆیی لە ھەرێمی كوردستان بەرھەمھێندرا و دواتر لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عێراق پەسند كرا. ئەو دەرمانە بەپێی رێكەوتنی نێوان عێراق و رووسیا لە ھەرێمی كوردستان بەرھەمھێنراوە.
PM:12:00:16/07/2020
ئهم بابهته 2320
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت