له‌ سنووری ناحییه‌ی گوڵاڵه‌ داعش سێ هاووڵاتیی مه‌ده‌نی كوشت

‌فۆتۆ: گێتی

وێستگه‌ نیوز ـ
لە سنووری شارۆچکەی گوڵاڵە چەند چەکدارێکی داعش هەڵدەکوتنە سەر گوندێک و سێ کەسی مه‌ده‌نی دەکوژن و دووی دیکەش بریندار دەکەن.

 
رووداوەکە ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە 15ی ته‌مموز، لە گوندی ئوم حنتەی سنووری شارۆچکەی گوڵاڵە روویداوە.

له‌و باره‌وه‌ مەحموود سەنگاوی، بەرپرسی میحوەری گەرمەسێری پێشمەرگە رایگەیاندووه‌، ئەو گوندە کەوتووەتە سنووری دەسەڵاتی هێزە عیراقییەکان و دوای ئۆپەراسیۆنی هێزی زرێپۆشی عیراقی لە سنوورەکە هێرشەکەیان کردووە، هەرچەندە هەوڵیاندا لە پێشمەرگەش نزیکببنەوە، بەڵام تەقەیان لێکرا و هەڵاتن.
 
بە وتەی مەحموود سەنگاوی بۆ رووداو، ئەوانەی هێرشەکەیان کردووە چەکدارانی داعش بوون.
 
بەرپرسی میحوەری گەرمەسێری پێشمەرگە دەڵێت، "رۆژی یەکشەممەی رابردوو هێزێکی سەر بە فیرقەی زرێپۆشی سوپای عیراق هاتنە نزیک گوندی عەلی خەڵەفی سنووری گەرمیان کە ناوچەکە سنووری دەسەڵاتی پێشمەرگەیە، پێشمەرگەش رێگرییان لێکردن و لە بەرامبەردا پێیان وتوون (رێمان لێتێکچووە)".
 
هــ. ر


AM:10:07:16/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 1420 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت