وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌ی چه‌ند به‌روبوومێكی میوه‌و سه‌وزه‌ی راگه‌یاند
فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌ی چه‌ند به‌رهه‌مێكی میوه‌و سه‌وزه‌ی راگه‌یاند و ئاماژه‌شی به‌وه‌دا، كه سزای هه‌ر قاتعێك ده‌ده‌ن ئه‌گه‌ر له عه‌لوه‌كان ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی پێ‌گیرا.
له نووسراوێكی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه دوێنێ چوارشه‌ممه 15ی ته‌مموزی 2020، به واژووی بێگه‌رد تاڵه‌بانی ده‌ركراوه، تیایدا هاتووه: پاڵپشت به یاسای پاراستن و پێشخستنی به‌روبوومی كشتوكاڵی ژماره چواری ساڵی 2008، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی به‌روبوومی جووتیارانی خۆماڵی، ئه‌م بڕیارانه دراون.
له بڕیاره‌كه‌دا هاتووه: له 1ی ئابی 2020، هاورده‌كردنی به‌روبوومی هه‌نار، هه‌نجیر، سێ‌و، شوتی، په‌تاته، خه‌یار و هه‌نگوین له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ كاتێكی نادیار قه‌ده‌غه‌یه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: هه‌ر قاتعێك له عه‌لوه‌كان ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی پێ بگیرێت ئه‌وا قاتعه‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك داده‌خرێت.
AM:08:59:16/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 2008
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت