به‌وێنه‌..هه‌واڵگریی عیراق والیی به‌غدای داعش و دوو گه‌وره‌ سه‌ركرده‌ی رێكخراوه‌كه‌ی كوشت

‌عومه‌ر شه‌لال عه‌بید گه‌رتانی

وێستگه‌ نیوزـ

وته‌بێژی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عیراق رایگه‌یاند كه‌ هێزه‌كانی ده‌زگای هه‌واڵگری والی به‌غدای رێكخراوی داعش و بزوێنه‌ره‌ میدیاییه‌كه‌ی و جێگره‌كه‌یان له‌ ئۆپراسیۆنێكی تایبه‌تدا كوشتوه‌.

لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ، وته‌بێژی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عیراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا راگه‌یاند كه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ده‌زگای هه‌واڵگرییه‌وه‌ و له‌ ئۆپراسیۆنیكی تایبه‌تدا عومه‌ر شه‌لال عه‌بید گه‌رتانی، والیی به‌غدای داعش و له‌یس جه‌مال ناسراو به‌ (ئه‌بو به‌راء)، به‌رپرسی راگه‌یاندنی والیی نابراو و قیتال موهاجری جێگریان كوشتووه‌ كه‌ موهاجر به‌رگه‌ز عیراقی نییه‌ و سه‌ربه‌ وڵاتێكی عه‌ره‌بییه‌.

لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ ئاشكراشیكردوه‌ كه‌ گه‌رتانی له‌ شوێنی والیی پێشوو به‌ناوی ئه‌حمه‌د عیسا زاوی ناسراو به‌ (ئه‌بو ته‌لحه‌) دانرابوو كه‌ ئه‌ویش به‌ هه‌مانشێوه‌ له‌لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگرییه‌وه‌ كوژرابوو.


PM:11:43:15/07/2020






ئه‌م بابه‌ته 2064 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت