تره‌مپ به زمانی فارسی په‌یامێكی ئاراسته‌ی ئێران كرد
وێستگه نیوزـ
سەرۆكی ئەمریكا تویتێكی وه‌ك په‌یامێك ئاراسته‌ی ئێران كرد و ئیدانه‌ی بڕیاره‌كه‌ی تارانی كرد بۆ له‌سێداره‌دانی سێ كه‌س له‌و خۆپیشانده‌رانه‌ی به‌شدارییان له ناڕه‌زاییه‌كانی كۆتایی ساڵی رابردوو كردوه.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، پەیامێكی بە زمانی فارسی ئاراستەی دەسەڵاتدارانی ئێران كرد و ده‌ڵێت: "ئێران بڕیاری لەسێدارەدانی بەسەر 3 كەسدا سەپاند، بەهۆی بەشداریكردنیان لە خۆپیشاندانەكان. پێشبینی دەكرێت لە هەر ساتێك‌دا بێت بڕیارەكە جێبەجێ بكرێت. بڕیاری لەسێدارەدانی ئەو 3 كەسە پەیامێكی خەمناكە بۆ هەموو جیهان و پێویست ناكات جێبەجێ بكرێت".
ئەم پەیامەی ترەمپ دوای ئەوە هاتووە، دوێنێ دادگای ئێران بڕیاری لەسێدارەدانی بەسەر سێ كه‌سدا سه‌پاند بە تۆمەتی ئەوەی بەشدارییان لە خۆپیشاندانەكانی مانگی نۆڤەمبەری رابردوودا كردووە لە دژی بەرزكردنەوەی نرخی سووتەمەنی بۆ دوو ئەوەندە لە ئێران.
PM:10:10:15/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 2484
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت