توركیا دوو گوندی زاخۆ بۆردومان دەكات


وێستگە نیوز-

سوپای توركیا دوو گوندی سەر بەقەزای زاخۆی بۆردومان كردووە و دانیشتوانی دوو گوندیش ناوچەكانیان جێهێشتووە.

دڵشێر عەبدولستار، بەڕێوەبەری ناحیەی باتیفا لەقەزای زاخۆ بەوێستگە نیوزی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ سوپای توركیا گوندەكانی (ئەڤڵ و پیربلا)ی بەسەختی بۆردومان كردووە و 28 تۆپ لەدەوروبەری ئەو گوندە كەوتوون، هەروەها دانیشتوانی گوندەكانی (كەشانێ و ئەڤلەهێ)یش لەناحیەی باتیفا چۆڵكراون.

رۆژانە لەلایەن سوپای توركیاوە بۆردومانی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەكرێت بەتایبەتیش سنوری پارێزگای دهۆك.


PM:09:36:15/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 3700 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت