تره‌مپ هه‌واڵێكی خۆشی له‌ باره‌ی ڤاكسینی كۆرۆناوه‌ راگه‌یاند

‌ترەمپ

وێستگه‌ نیوز ـ
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، لەبارەی ڤاکسینی کۆرۆناوە هەواڵی خۆش بەڕێوەیە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێكدا ئەوەی خستەڕوو، " لەبارەی ڤاکسینی کۆرۆناوە هەواڵی خۆش بەڕێوەیە"، دوێنێش، کۆمپانیای مۆدێرنای ئەمریکی رایگەیاند، لە 27ی ئەم مانگەدا، قۆناغەکانی کۆتایی تاقیکردنەوەی ڤاکسینەکەیان دەستپێدەکات".

ئاماژە بەوەشکراوە، لە رۆژی یەکەمی تاقیکردنەوەکەدا، هەر بەشداربوویەک 100 مایکرۆگرام لە ڤاکسینە پەرەپێدراوەکەیان لە رێگەی قۆڵەوە پێدەدرێت، دەشڵێت، "30 هەزار کەس بەشداری لە تاقیکردنەوەکەدا دەکەن".

هەوڵەکانی کۆمپانیا ئەمریکییەکان هاوتەریبە لەگەڵ دەیان کۆمپانیا و وڵاتی دیکە بۆ پەرەپێدان و ئامادەکردنی ڤاکسینی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ.

هــ. ر

 


PM:06:03:15/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 3808 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو