له مێرده‌كه‌یه‌وه توشی ڤایرۆسێكی سێكسی بوو
وێستگه نیوزـ
كچه مۆدێلی كوه‌یتی، ره‌وان بن حسێن، بێده‌نگیی شكاند و جیابوونه‌وه‌ی خۆی له یوسف مهقریف، بازرگانی لیبی راگه‌یاند و ده‌ڵێت "به‌هۆی په‌یوه‌ندییه ناشه‌رعییه‌كانی یوسفه‌وه تووشی ڤایرۆسی سێكسی بووم".
ره‌وان بن حسێن له ستۆریی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ بێهنگیی شكاند و بۆیه‌كه‌مجار ئه‌و ده‌نگۆیانه پشتڕاستكرده‌وه كه باسیان له ناكۆكیی نێوان خۆی و مێرده بازرگانه لیبییهكهی ده‌كرد.
ره‌وان له ستۆرییه‌كه‌ی خۆی نوسیویه‌تی "له قۆناغی جیابونه‌وه‌م له‌گه‌ڵ یوسفی مێردم، ئه‌و به‌هۆی په‌یوه‌ندییه نا شه‌رعییه‌كانی و زۆره‌كانییه‌وه له‌گه‌ڵ كچانی تر، ڤایرۆسی سێكسییHPV ی بۆ گواستومه‌ته‌وه".
ئه‌و كچه كوه‌یتییه ده‌شڵێت "سه‌رقاڵی فرۆشتنی ئاڵتون و خشڵ و زێڕهكانمم بۆ ئه‌وه‌ی به پاره‌كه‌ی داهاتووی لۆنای كچمی پێ دابین بكه‌م".
ڤایرۆسی HPV جۆره ڤایرۆسێكه كه ده‌بێته‌هۆی دروستبونی ههوركرد و دروستبونی بڵق له‌سه‌ر پێست یان ناو كۆئه‌ندامی زاوزێ و هێلكه‌دانی خانمان، ڤایرۆسه‌كه نزیكه‌ی 100 جۆری هه‌یه و هه‌ندێكیان ده‌بنه‌هۆی توشبون به جۆره جیاوازه‌كانی شێرپه‌نجه.
دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گاڵته‌یه‌كی زۆر به‌و كچه مۆدێله كوه‌یتییه كرا و پێیان وت كه ده‌نگۆكان له‌سه‌ری راست بووه، چونكه پێشتر ده‌وترا هه‌ر له سه‌ره‌تای هاوسه‌رگیرییانه‌وه، ئه‌و دووانه كێشه و ناكۆكی له نێوانیاندا بووه و هه‌موو كه‌س ده‌یزانی كه یوسف ناپاكی له ره‌وان ده‌كات، سه‌ره‌تا كه‌سوكاری كچه‌كه به ئابڕووچونه‌كانی زاوهكهیان زانی وتیان له‌گه‌ڵ له‌شفرۆشه‌كان په‌یوه‌ندیی هه‌یه و جیایان كردنه‌وه.
یوسف بۆتۆڵه سه‌ندنه‌وه له ره‌وان و كه‌سوكاره‌كه‌ی، لایڤێكی ڤیدیۆیی له هه‌ژماری خۆی كرده‌وه و ره‌وانی پیشاندا كه ئه‌وه‌نده‌ی خواردووه‌ته‌وه سه‌رخۆش بووه و له بارێكی ناسروشتیدا بووه، دوای ئه‌وه‌ش هه‌ردوولا گه‌ڕانه‌وه بۆ یه‌كتر و ئێستاش به فه‌رمی ره‌وان جیابونه‌وه‌ی خۆی له یوسف راگه‌یاندووه.
PM:12:33:15/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 39588
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت