كازمی یه‌كه‌م سه‌ردان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ستپێده‌كات


وێستگه‌ نیوزـ

حكومه‌تی كازمی ده‌یه‌وێت ژماره‌یه‌ك لێکگەیشتن و ڕێكەوتننامه‌ كارا بكاته‌وه‌ كە لە كابینەی پێشوودا بۆ كەرتەكانی بازرگانی و نەوت و گواستنەوە و ئاڵۆگۆڕكردن ئه‌نجامدراون و بەمنزیكانەش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ مسته‌فا كازمی سەردانی عه‌ره‌بستانی سعودی وه‌ك وێستگه‌ی یه‌كه‌می گه‌شتێكی ده‌ره‌وه‌ی وڵات دەكات.  
  
لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی شه‌رقلئه‌وسه‌ت قەحتان جەنابی، باڵیۆزی عیراق لە سعودیە ڕایگەیاند، سەردانەكەی كازمی بۆ سعودیە بەمنزیكانە ئەنجام دەدرێت و سەرۆک وه‌زیران سوورە لەسەر سەردانەكەی و سعودیەش لەیەكەم بەرنامەی گەشتەكانیدایە.  
    
باڵیۆزی عیراق كاتی سەردانەكەی كازمیی بۆ سعودیه‌ دیاری نەكردووە، بەڵام دڵنیایی ئەوەیداوە كە بەمنزیكانە ئەنجامدەدرێت، ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، پەیوەندییەكانی عیراق-سعودیە وەك دوو وڵاتی دراوسیێ عەرەبی و موسڵمان ئاساییە پەیوەندییەكی سروشتی بێت، پێكهاتە جوگرافی و مێژووی و عەشاییەرییەكان و بەرژەوەندی هاوبەش وەهای خواستووە پەیوەندیەكان پتەوبن.  
  
باسی لەوەش كردووە، لەدواجاردا پەیوەندییەكان بۆ بەرژەوەندی هەردوو وڵات لەئاستێكی باشدا دەبێت و حكومەتی عیراق و بەرپرسانی سعودەیەش هەوڵێكی زۆر دەدەن بۆ پەیوەندیەكان بگەیەننە ئاستی چاوەڕوانی هەردوولا و ئەوانیش گەشبینن بە برایەتی نێوان ئەو دوو گەلە.  
  
لەبارەی پەیوەندی و ڕێكەوتنە بازرگانیەكانی هەردولاشەوە جەنابی دەشڵێت، پرسەکانی وەک كردنەوەی خاڵی سنوریی عەرعەر و زیادكردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات و ئاسانكاری لە كەرتی گواستنەوە، چالاكردنی هەماهەنگی كلتوری و تەندروستی و وەبەرهێنان چالاک دەکرێنەوە، ئەوانە هەمووی لە كابینەی پێشوودا واژۆیان لەسەر كراوە.  


AM:11:30:15/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 2788 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت