حكومه‌تی عیراق به‌نیازه هێز له هه‌موو ده‌روازه‌یه‌كی سنوری بڵاوبكاته‌وه
وێستگه نیوزـ
له‌سه‌ر راسپارده‌ی مسته‌فا كازمی، حكومه‌تی عیراق پلانێكی ئاماده‌كردوه بۆ بڵاوه‌پێكردنی هێز له‌سه‌رجه‌م ده‌روازه سنورییه‌كان و كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌و ده‌روازانه.
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عیراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد كه ئاماده‌كردنی ئه‌و پلانه له‌سه‌ر راسپارده‌ی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كان كۆنترۆڵ بكه‌ن و هێزی تێدا بڵاوبكه‌نه‌وه.
ده‌شڵێت: فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌سره راسپێردراوه بۆ كۆنترۆڵكردنی ده‌روازه‌ی سنوری شه‌لامچه له‌گه‌ڵ ئێران و سه‌فوان له‌گه‌ڵ وڵاتی كوه‌یت و فه‌رمانده‌یی هێزه ده‌ریاییه‌كانیش راسپێردراوه بۆ كۆنترۆڵكردنی ده‌روازه‌ی ده‌ریایی له به‌نده‌ری ئوم قه‌سری به‌سره.
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان راشیگه‌یاند كه هێزی زیاتر ده‌درێته فه‌رمانده‌ییه‌كان و له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانه‌وه ده‌سه‌ڵاتی ته‌واویان پێدراوه تا ده‌روازه‌كان كۆنترۆڵ بكه‌ن و یاسا جێبه‌جێ بكه‌ن و ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت بسه‌پێنن و پارێزگاری له داهاتی گشتی بكه‌ن راسته‌وخۆش روبه‌ڕوی هه‌ر سه‌رپێچیكردنێك له یاسا ببنه‌وه.
AM:10:50:15/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 2520
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت