لەچەند کاتژمێری داهاتوودا جەنگێکی سەخت لە لیبیا دەستپێدەکات
وێستگه نیوزـ
وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی گشیی سوپای نیشتمانیی لیبیا رایگه‌یاند كه چه‌ند كاتژمێری داهاتوو ده‌وره‌به‌ری شاری سرت و جفره شه‌ڕێكی سه‌خت به‌خۆوه ده‌بینێت.
لیوا ئه‌حمه‌د مسماری، وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی گشیی سوپای نیشتمانیی لیبیا كه خه‌لیفه حه‌فته‌ر سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات رایگه‌یاند گروپه‌كانی سوربه توركیا له ده‌وروبه‌ری هه‌ردوو شاری سرت و جفره، جموجوڵێكی زۆریان ده‌ستپێكردووه و له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا شه‌ڕێكی سه‌خت ده‌ستپێده‌كات.
وتیشی "ئه‌م شه‌ڕه ته‌نها لایه‌نه لیبیبه‌كان به‌شداریی تێدا ناكه‌ن، به‌ڵكو لایه‌نی بیانی و عه‌ره‌بیش به‌شدارن، چونكه پیلانه‌كانی توركیا هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن".
ده‌نگۆی هه‌ڵگیرسانی ئه‌و شه‌ڕه سه‌خته له‌كاتێكدایه‌كه له هه‌ندێك میدیا و تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی باس له‌وه ده‌كرێت كه سوپای میسر له ئاماده‌باشیدایه بۆ هاوكاری كردنی سوپای حه‌فته‌ر، پێشتریش په‌رله‌مانی لیبیا به فه‌رمی داوای له سوپای میسر كرد هاوكاریی سوپای نیشتمانی بكات.
خه‌لیفه حه‌فته‌ر له‌لایه‌ن وڵاتانی عه‌ره‌ب و هه‌ندێك وڵاتی دیكه‌ی جیهان پشتیوانیی لێده‌كرێت، له به‌رامبه‌رییشدا حكومه‌تی ویفاقی نیشتمانی به سه‌رۆكایه‌تیی فایز سه‌راج، كه هاوپه‌یمانی توركیایه، له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماری توركیاوه پڕچه‌ك ده‌كرێت و له سوریاوه چه‌كداری بۆ ره‌وانه ده‌كات.
AM:10:40:15/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 2992
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت