به‌ڤیدیۆ..ئێرانییه‌ك له‌تاو هه‌ژاری هه‌وڵی خۆكوشتن ده‌دات و ده‌ڵێت 40 ساڵه تاڵانمان ده‌كه‌ن
وێستگه نیوزـ
گه‌نجێكی ئێرانی له‌سه‌ر شه‌قامێكی تاران هه‌وڵیدا خۆی بخاته ژێر ئۆتۆمبیلی شه‌قامه‌كان و خۆی بکوژێت، پاشان هه‌واری كرد "40 ساڵه تاڵانمان ده‌كه‌ن".
گه‌نجه‌كه په‌یامێكی ئاراسته‌ی عه‌لی خامنه‌ئی، رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران كرد و وتی "خێزاندارم و خاوه‌نی سێ منداڵم و هیچم نییه"، ئینجا پاره‌یه‌كی كه‌می له گیرفانی ده‌رهێنا و وتی "ئه‌وه پاره‌ی گیرفانمه، به رابه‌ر بڵێن بێت بۆ ئێره، ئێوه 40 ساڵه تاڵانمان ده‌كه‌ن".
به‌گوێره‌ی ئاماره فه‌رمییه‌كانی حكومه‌تی ئێران 30% بۆ 40%ی هاوڵاتیانی ئێران ئێستا له‌ژێر هێڵی هه‌ژاریدا ده‌ژین و به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ئه‌وانه‌ی له‌خوار هێلی هه‌ژارییه‌وه‌ن پێویستیان به‌وه‌ی مانگانه 30 ملیۆن تمه‌ن داهاتیان بێت، به‌ڵام ئه‌و پاره‌یه‌یان ده‌ست ناكه‌وێت.
به‌هۆی كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران و سه‌پاندین سزای ناوبه‌ناو به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا، ئابوریی ئێران تووشی شكستێكی گه‌وره بووه و بێكاری و هه‌ژاری به‌رۆكی هاوڵاتیانی ئه‌و وڵاته‌ی گرتوه.
PM:11:35:14/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 2900
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت