سێ هەزار و 784 تووشبووی کۆرۆنا لە عيراق چاکبوونەوە

‌فۆتۆ: گێتی

وێستگه‌ نیوز ـ
وەزارەتی تەندروستی عیراق بڵاویکردەوە، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو، سێ هەزار و 784 کەس کۆرۆنایان تێپەڕاندووە و دوو هەزار و 22 کەسیش تووشی کۆرۆنا بوون.


هەروەها، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو، 95 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوی ئەمڕۆی وەزارەتی تەندروستی عیراق، تا ئێستا 50 هەزار و 782 کەس چاکبوونەتەوە، 81 هەزار و 757 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و سێ هەزار و 345 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

هــ. ر


PM:05:39:14/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 6824 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو