گه‌رمیان..رووداوێكی هاتوچۆی پێكدادان گیانله‌ده‌ستدانی لێكه‌وته‌وه
وێستگه نیوزـ
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ رووداوێكی هاتوچۆ له جۆری پێكدادان له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان روویدا و به‌هۆیه‌وه شۆفێری یه‌كێك له ئۆتۆمبیله‌كان گیانیله‌ده‌ستدا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی گه‌رمیان ئاشكرایكرد كه رووداوه‌كه له‌سه‌ر رێگای ناحییەی قۆرەتوو - صالح ئاغا لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لەجۆرەکانی پاتڕۆڵ و ترێلەیەکی بەڕاد روویداوه و لەئەنجامدا شۆفێری پاتڕۆڵەکە بەناوی (سەردار حسن مەعروف ) لەدایکبووی 1997 دانیشتووی ناحییەی ڕزگاری سەربەقەزای کەلار گیانی لەدەستدا
پۆلیسی گه‌رمیان ده‌ڵێت كه لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمی ناوبراو هێنراوەتە پزیشکی دادوەری کەلار و شۆفێری بارهەڵگرەکەش بە بڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 24ی هاتوچۆ بەندکراوە.
PM:12:12:14/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 1148
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت