مەسرور بارزانی: سەرەڕایی قەیرانی دارایی، لە بەگەڕخستنەوەی پڕۆژە ستراتیژییەکان بەردەوام دەبین


وێستگەنیوز-

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سەرەڕایی قەیرانی دارایی، لە بەگەڕخستنەوەی پڕۆژە ستراتیژییەکان بەردەوام دەبن و داواشیان لە وەزارەتی کارەبا کردوە رێکارێکی نوێ پێشکەشی ئەنجومەنی وەزیران بکات بۆ ئەوەی کارەبای نیشتیمانی هەمیشەیی بە هاوڵاتیان بدرێت و لەو پڕۆژەیەدا ئەرک و مافی هاوڵاتیان بەرامبەر ئەو کەرتە گرنگە دەستنیشانبکرێت.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە كوردستان لەمەڕاسیمی کردنەوەی وێستگەی کارەبای هەڵمی خەبات لە پارێزگای هەولێر رایگەیاند، کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم سەرەڕای قەیرانی دارایی بڕیاریداوە بودجەی پێویست بۆ ئەو پڕۆژە ستراتیژیانەی کە لە کابینەی پێشودا تەواونەکراون تەرخانبکات، لەو روانگەیەوە کە ئەو پڕۆژانە سودێکی زۆر بە هاوڵاتیان دەگەیەنن.

ئاماژەی بەوەشکرد، داوای لە وەزارەتی کارەبا کردوە چاکسازی لە ژێرخانی ئابوری، هێڵەکانی کارەبا، گەیاندن و بەکارهێنانی ئەو وزەیەدا بکرێت، چونکە سەرجەم ئەو بەشانەی بە ئامانجی گەیاندنی کارەبای نیشتیمانی بە هاوڵاتیان بەیەکەوە بەستراونەتەوە و حکومەت دەخوازێت کێشەی کارەبا تائاستێکی باشتر بەرەوچارەسەربون بڕوات. 


AM:11:55:14/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 1348 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو