زانیاری سەبارەت بەدیاریكردنی یەكەم رۆژی جەژنی قوربان


وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، 10 رۆژ پێش جەژنی قوربان، وڵاتی سعودیە بەفەرمی یەكەم رۆژ دیاری دەكات.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێم بەوێستگە نیوزی راگەیاند، بۆ دیاریكردنی یەكەم رۆژی جەژنی قوربان، 10 رۆژ پێش جەژن وڵاتی سعودیە بەفەرمی یەكەم رۆژ دیاری دەكات، ئێستا 23یەمین رۆژی مانگی زلقەعدەی عەرەبییە، دوای كۆتایی هاتنی مانگی زلقەعدە، یەكەم رۆژی جەژنی قوربان دیاری دەكرێت.

ئەمساڵ بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەجیهاندا، وڵاتی سعودیە بڕیاریدا حەجی ئەمساڵ تەنها بۆ هاوڵاتیانی ناوخۆی وڵاتەكەی بێت و رێگەی بەموسڵمانانی هیچ وڵاتێك نەدا حەج بكەن.


AM:11:33:14/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 3776 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت