بۆیه‌كه‌مجار سعودیه بڕیارێكی نوێ بۆ نوێژی جه‌ژنی قوربان ده‌دات
وێستگه نیوزـ
ده‌سه‌ڵاتدارانی عه‌ره‌بستانی سعودی بڕیاریاندا نوێژی جه‌ژنی قوربان له شوێنه كراوه‌كاندا نه‌كرێت و ئه‌و نوێژه ته‌نها له‌و مزگه‌وتانه‌دا بكرێت كه بۆ نوێژی جه‌ژن ئاماده كراون.
عه‌بدوله‌تیبف بن عه‌بدولعه‌زیز ئال شێخ، وه‌زیری كاروباری ئیسلامیی عه‌ره‌بستانی سعودیه فه‌رمانی بۆ سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی وڵاته‌كه‌ی ده‌ركردوه كه نوێژی جه‌ژنی قوربانی ئه‌مساڵ له چه‌ند مزگه‌وتێكی دیاریكراوی ئاماده‌كراودا بكرێن و رێگه‌نادرێت مزگه‌وته كراوه‌كان بكرێته‌وه.
عه‌ره‌بستانی سعودی ئه‌و رێوشوێنه‌ی بۆ خۆپاراستن له ڤایرۆسی كۆرۆنا گرتوه‌ته‌به‌ر كه به‌هعۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه هه‌زاران هاوڵاتیی ئه‌و وڵاته توشبون و سه‌دانی دیكه‌ش گیانیانله‌ده‌ستداوه.
AM:10:39:14/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 1772
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت