دژەتیرۆری عێراق: هەماهەنگی تەواومان لەگەڵ دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان هەیە

‌وێنەی هێزەکانی دژەتیرۆری عێراق و دژەتیرۆری سلێمانی

وێستگەنیوز-
دەزگای دژەتیرۆری عێراق رایگەیاند، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی چوارەمی هێزە عێراقییەکان لە پارێزگای دیالە ژمارەیەک پێگەی داعش لەناوبراون و ئۆپەراسیۆنەکە بۆ کێوماڵکردنی تەواوی سنورەکە بەردەوامی هەیە، بۆ ئەوە مەبەستەش هەماهەنگی تەواویان لەگەڵ هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی دژەتیرۆری  سلێمانیدا هەیە.

دەزگای دژەتیرۆری عێراق لە پەرەی فەرمی خۆی لە تویتەر ژمارەیەک وێنەی کاتی ئۆپەراسیۆنی چوارەمی هێزە عێراقییەکان لە پارێزگای دیالە لە دژی چەکدارانی داعش بڵاوکردوەتەوە و رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان بەدوای چەکدارانی داعش و پێگەکانیان لەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنییان هەیە بەردەوامە و بە پێویستی دەزانن سەرجەم هێزە ئەمنییەکان هەوڵەکانیان بۆ کۆتاییهێنان بەو رێکخراوە توندڕەوە یەکبخەن.

ئاماژەی بەوەشکردوە، هێزە ئەمنییەکانی عێراق هەماهەنگی تەواو و بەرزیان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستاندا هەیە و دەزگای دژەتیرۆری عێراق و هێزەکانی دژەتیرۆری سلێمانی لەو ئۆپەراسیۆنەدا بەشدارییەکی کارایان هەیە.

ماوەی چەند رۆژێکە ئۆپەراسیۆنێکی فراوان لە سنوری پارێزگای دیالە بۆ کەمکرنەوەی مەترسییەکانی چەکدارانی داعش کە زەوی کشتوکالی هاوڵاتیان و رێگری و کوشتنی خەڵکی گوندەکانی دیالە لە ماوەی رابردود بەشێوەیەکی مەترسیدا زیادیکردبوو، هێزەکانی عێراق و هەرێم بە هاوبەشی ئۆپەراسیۆنی سەربازی فراوانی بەڕێوەدەبن.


AM:10:00:14/07/2020








ئه‌م بابه‌ته 2744 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو