سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی: عیراق و وڵاتانی نه‌وت ده‌كه‌ونه دۆخێكی خراپه‌وه
وێستگه نیوزـ
سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی دووباره پێشبینیی كرد ئاستی گه‌شه‌سه‌ندنی ئابوری له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا پاشه‌كشه‌ی به‌رچاو بكات و وڵاتانی نه‌وت بكه‌ونه دۆخێكی ئابوریی خراپه‌وه كه 50 ساڵه دۆخی وایان به‌خۆیانه‌وه نه‌بینیوه.
سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ڵێت كه دابه‌زینی نرخی نه‌وت و بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، گورزێكی گه‌وره‌یان له ئابوریی جیهان داوه، زۆرترین گورزیش به‌ر وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا و وڵاتانی نه‌وت و كه‌نداو ده‌كه‌وێت و ده‌كه‌ونه دۆخێكی خراپه‌وه كه 50 ساڵه دۆخی وایان به‌خۆیانه‌وه نه‌بینیوه.
جیهاد ئه‌زعور، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ناوه‌ڕاستی ئاسیا به ئاژانسی فرانس پرێسی وتوه كه عیراق و وڵاتانی ئه‌نجومه‌نی هاریكاریی كه‌نداو كه پشت به وزه ده‌به‌ستن ئابورییه‌كانیان به 7.1% داده‌به‌زێت.
ده‌شڵێت به‌هۆی كه‌ره‌نتینه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و دابه‌زینی نرخی نه‌وته‌وه ناوچه‌كه توشی قه‌یرانێك بووه كه 50 ساڵه قه‌یرانی وای به‌خۆوه نه‌بینووه.
PM:08:35:13/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 1972
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت