له‌سه‌ر سكاڵای به‌رهه‌م ساڵح، فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ به‌رپرسێكی پێشوو ده‌ركرا
وێستگه نیوزـ
دادگایه‌كی به‌غدا فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتیی پێشووی وه‌زاره‌تی كاره‌با ده‌ركرد كه چه‌ندین تۆمه‌تی ئاراسته‌ی سه‌رۆك كۆماری عیراق كردبوو.
به‌پێی نوسراوێك كه له 12ی ته‌مموزدا ده‌ركراوه، دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی ناوچه‌ی كه‌رخ له به‌غدا فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ محه‌مه‌د فه‌وزی زه‌یدی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پێشووی پڕۆژه‌كانی به‌رهه‌مهێنان له وه‌زاره‌تی كاره‌با ده‌ركردوه.
دادگای كه‌رخ ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ی به پێی مادده‌ی 225 له یاسای سزادانی عیراقی، تۆمه‌تبار كردوه به "سوكایه‌تیكردن" به د.به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق، هاوكات پارێزه‌ره‌كه‌ی سه‌رۆك كۆمار رایه‌یگه‌یاندوه كه تۆمه‌ته‌كانی زه‌یدی پوچه‌ڵ و هه‌ڵبه‌ستراون و دورن له راستی و ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره ویستویه‌تی ناوبانگی سه‌رۆك كۆمار له‌كه‌دار بكات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی پارێزگای زیقار فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ (ئه‌بازه‌ر عومه‌ر فه‌لیح ئه‌لعومه‌ر)، جێگری دووه‌می پارێزگار ده‌ركردوه و تۆمه‌تباری كردوه به زیانگه‌یاندن به سامانی گشتی.
ئه‌بازه‌ر له‌لایه‌ن چالاكوانانی زیقاره‌وه سكاڵای له‌سه‌ر تۆماركراوه و ده‌ڵێن كه‌مته‌رخه‌م بووه له جێبه‌جێكردنی چه‌ندین پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری، باس له‌وه‌ش ده‌كرێت كه ئه‌و جێگری پارێزگاره غه‌رامه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ی كردوه كه خواردنه‌وه كحولییه‌كان ده‌خۆنه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پاره و سامانی گشتیی له پڕۆژه‌كاندا دزیووه و گه‌نده‌ڵییه‌كی زۆری كردوه.
PM:06:20:13/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 4628
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت