لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عیراق: موچه‌ی مانگه‌كانی داهاتوو دواناكه‌وێت


وێستگه‌ نیوزـ

په‌رله‌مانتارێكی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عیراق موچه‌خۆرانی دڵنیا كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ مانگه‌كانی داهاتوو دابه‌شكردنی موچه‌ی دواناكه‌وێت.

جه‌مال ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عیراق رایگه‌یاندوه‌ "به‌ پێی ئاماره‌كان حكومه‌ت 95% پشت به‌ داهاتی نه‌وت ده‌به‌ستێت بۆ دابینكردنی بودجه‌ی مانگانه‌ له‌ عیراقدا".

ئاشكراشیكرد كمه‌ به‌هۆی دواكه‌وتنی په‌سه‌ندكردنی یاسای قه‌رز، ووچه‌ی مانگی پێشوو دواكه‌وت، به‌ڵام بڕیاروایه‌ مانگه‌كانی داهاتوو موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌ كاتی خۆیدا دابه‌ش بكرێت.

ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی‌ عیراق راشیگه‌یاند كه‌ به‌رپرسانی حكومه‌ت ده‌ڵێن خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت به‌تاڵه‌، چونكه‌ به‌ ڕێژه‌ی 95.7% حكومه‌ت پشت به‌ داهاتی نه‌وت ده‌به‌ستێت.


PM:05:25:13/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 3360 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو