سێیه‌م په‌رله‌مانتاری ئێران به كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا
عیسا جه‌عفه‌ری
وێستگه نیوزـ
وته‌بێژی په‌رله‌مانی ئێران گیانله‌ده‌ستدانی په‌رله‌مانتارێكی دیكه‌ی وڵاته‌كه‌ی به ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند، ئەمەش سێیەم پەرلەمانتارە کە بە ڤایرۆسە کوشندەکە گیانلەدەست بدات.
محه‌مه‌د حسێن فه‌رهه‌نگی، وته‌بیژی په‌رله‌مانی ئێران رایگه‌یاند كه عیسا جه‌عفه‌ری، په‌رله‌مانتاری ئێران دوای توشبونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستداوه.
عیسا جعفه‌ری سێیه‌م په‌رله‌مانتاری ئێران كه به كۆرۆنا گیان له‌ده‌ست بدات، له 7ی ئه‌م مانگه‌ش، فاتمه ره‌هبه‌ر، په‌رله‌مانتار له‌سه‌ر پشكی تارانی پایته‌خت گیانی له‌ده‌ستدا.
له 29ی شوباتی ئه‌مساڵیشدا محه‌مه‌د ره‌زمه‌زانی، په‌رله‌مانتاری شاری ئه‌ستانه‌ی خۆرهه‌ڵات توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو و گیانی له‌ده‌ستدا.
ره‌زمه‌زانی چه‌ند رۆژێك دوای سه‌ركه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی ئێران‌دا گیانی له‌ده‌ستدا و مردنه‌كه‌ی پرسیارێكی زۆری دروست كرد و ده‌وترا كه كۆرۆنا كراوه‌ته هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانی.
PM:04:55:13/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 1400
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت