پارێزگاری هه‌ولێر له‌ باره‌ی وه‌رگرتنی 50 هه‌زار دیناره‌كه‌ روونكردنه‌وه‌ ده‌دات


وێستگه‌ نیوز ـ
نووسینگەی پارێزگاری هەولێر روونکردنەوەی لەبارەی لێدوانێکی فرسەت سۆفی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لێکدانەوەی هەڵەی بەمەست و بێمەبەست بۆ قسەکانی کراوە.

دەقی روونکردنەوەکە:

لەلایەن هەندێک کەس و میدیا، لێکدانەوەی هەڵەی بەمەست و بێمەبەست بۆ قسەکانی پارێزگاری هەولێر کراوە کە ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لەسەر هاتنە ژوورەوەی خەڵکی پارێزگاکانی دیکەی عێراق بۆ پارێزگای هەولێر کردنی.

پارێزگاری هەولێر زۆر بەڕوونی ڕایگەیاند: "لەپێناو کارئاسانی هاتنە ژوورەوەی هاوڵاتییانی شارەکانی دیکەی عێراق جگە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، سەرقاڵی داڕشتنی میکانزمێکن بۆ ئەوەی ئەو خەڵکانە بتوانن بێنە ناو شاری هەولێر بەمەرجی ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی لەسەر ئەرکی خۆیان و بە نرخێکی گونجاو، ئەمەش هەم بۆ کارئاسانی هاوڵاتییان و هەمیش بۆ پەرەپێدانی جموجۆڵی بازرگانی و ڕانەوەستانی کاروکاسبی خەڵک"، بۆیە هەرچی دیکەی دەگوترێ بێجە لەوەی کە باسکراوە دوورە لەڕاستی و مەبەست لێی تەنها بڵاوکردنەوەی چەواشەکاری و بەلاڕێدابردنی ڕاستییەکانە.



PM:02:45:13/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 2752 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو