تەلار فایەق: پێشبینی دەکەین لە دوای 22ی ئەم مانگە گەشتە ئاسمانییەکان دەستپێبکەنەوە
دیمەنێک لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر رایگه‌یاند، راگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌كان درێژكراوه‌ته‌وه و هه‌ر كاتێشكیش ده‌ستپێبكاته‌وه، ئه‌وان ئاماده‌كاری ته‌واویان بۆ كردووه.
ته‌لار فایه‌ق، فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی عیراقی، راگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی تا 22ی ئه‌م مانگه درێژكردوه‌ته‌وه، به‌ڵام پێشبینی ده‌كه‌ن، دوای ئه‌و به‌رواره گه‌شته‌كان ده‌ستپێبكه‌نه‌وه.
وتیشی: "ئاماده‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته ئاسمانییه‌كانن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌شته‌كان ده‌ستپێبكه‌نه‌وه وه‌ك پێشتر نابێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: لە ئەگەری کردنەوەی فڕۆکەخانەکان، گەشتەکان بە مەرج دەبن. دەبێت رێکاری پێویست هەبێت. داواش لە هاووڵاتیان دەکەین هاوکارمان بن. دەبێت لە بری دوو کاتژمێر، هاووڵاتیان چوار کاتژمێر پێش گەشتەکەیان بێنە فڕۆکەخانە.
ته‌لار فایه‌ق ئه‌وه‌شی زیاد كرد، بەغدا داوای لە ئه‌وان کردووە، دیراسەی دۆخەکە بکەن و بۆچوونی خۆیان رابگەیەنن، ئەگەر هەیە هەفتەی داهاتوو گەشتەکان دەستپێبکەنەوە، بەڵام دوا بڕیار لە لای ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکەوانی بەغدایە.
PM:12:22:13/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 1712
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت