وه‌زاره‌تی دارایی خشته‌یه‌كی نوێی دابه‌شكردنی مووچه‌ی بڵاوكرده‌وه
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، دابه‌شكردنی مووچه به‌رده‌وام ده‌بێت و سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه، مووچه‌ی خانه‌نشینان دابه‌شده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، سبه‌ی سێشه‌ممه 2020/7/14 مووجه‌ی خانه‌شینی پێشمه‌رگه بۆ مانگی 2019/5 خه‌رج ده‌كرێت و رۆژی چوارشه‌ممه‌ش 2020/7/15 مووجه‌ی خانه‌نشینی شارستانی بۆ مانگی 2019/5 خه‌رج ده‌كرێت.
ئه‌وه له كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، مووچەی وەزارەتەکانی
شارەوانی و گەشتوگوزار، کارەبا، کشتوکاڵ، رۆشنبیری، ئاوەدانکردنەوە و
سەرۆکایەتی هەرێم، پەرلەمان و ئەنجوومەنی وەزیران دابەش دەکرێت و له دوای
خانه‌نشینان كۆتایی به دابه‌شكردنی مووچه دێت.
AM:11:56:13/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 14748
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت