ئه‌مڕۆ مووچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌تانه دابه‌ش ده‌كرێت
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و بۆ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه مووچه چه‌ند وه‌زاره‌تێكی تر دابه‌ش ده‌كرێت.
له راگه‌یپه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی دارایی رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 13ی ته‌مموزی 2020، مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، كاره‌با، كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، رۆشنبیری و لاوان، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی هه‌رێم، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و په‌رله‌مان دابه‌ش ده‌كرێت.
هاوكات سبه‌ینێ سێشه‌ممه 14ی ته‌مموزی 2020، مووچه‌ی خانه‌نشینی سه‌ربازی دابه‌ش ده‌كرێت و رۆژی چوارشه‌ممه‌ش 15ی ته‌مموز، مووچه‌ی خانه‌نشینی شارستانی دابه‌ش ده‌كرێت.
AM:08:57:13/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 3364
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت