هاووڵاتییه‌كی كورد له‌ سێداره‌درا

‌فۆتۆ: هەنگاو

وێستگه‌ نیوز ـ
رۆژی رابردوو سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان جێبەجێ کرا.


بە پێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە 12ی ته‌مموزی 2020، سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو بە ناوی فەرزاد شەکەری، لە بەندیخانەی دێزڵئاوای کرماشان جێبەجێ کراوە.

فەرزاد شەکەری، خەڵکی گوندی کەل داوود-ی سەرپێڵی زەهاو بووە کە چوار ساڵ پیش بە تۆمەی کوشتنی هاووڵاتییەکی دیکە دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپابوو.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ، لانیکەم سزای سێدارەی 30 هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران جێبەجێ کراوە.



AM:08:40:13/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 1364 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو