گه‌رمیان..له روداوێكی هاتوچۆدا ژنێك به‌سه‌ختی بریندار بوو
روداوەکە
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی گه‌رمیان رایگه‌یاند كه له روداوێكی هاتوچۆدا له‌سه‌ر ڕێگای كه‌لار- گرده گۆزینه، ژنێك به‌سه‌ختی بریندار بوو و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی كرا.
هاتوچۆی گه‌رمیان رایگه‌یاند كه " له‌سه‌ر ڕێگای كه‌لار - گرده گۆزینه ئۆتۆمبێلێكی جۆری نیسان ژنێكی شێلا و به‌هۆی ڕوداوه‌كه‌وه ژنه‌كه كه له‌دایكبووی ساڵی 1971ه به‌سه‌ختی بریندار بوو".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه ژنه‌كه ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی كرا و مه‌فره‌زه‌كانی هاتوچۆش لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌چۆنیه‌تی ڕودانی ڕوداوه‌كه ده‌ستپێكردوه.
PM:11:04:12/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 1568
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت