كازمی: پێشێلكارییه‌كانی توركیا بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات خراپه
وێستگه نیوزـ
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نی وه‌زاری ئاسایشی نیشتمانی كه به سه‌رۆكایه‌تیی مسته‌فا كازمی به‌ڕێوه‌چوو، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند كه پێشێلكارییه‌كانی توركیا ده‌ستدرێژییه بۆسه‌ر سه‌روه‌ری عیراق و ئه‌و هێرشانه بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات خراپه، كازمی جه‌ختیشی كرده‌وه كه حكومه‌ت به‌رده‌وام ده‌بێت له‌كاركردن بۆ رێگریكردن له گه‌نده‌ڵكاران له ده‌روازه سنورییه‌كاندا و دانانی پلانی پێویست بۆ په‌ره‌پێدانیان.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عیراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه كه ئه‌مڕۆ ناوبراو سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاری ئاسایشی نیشتمانی كرد و تیایدا تاوتوێی چه‌ند پرسێك كران.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه له كۆبونه‌وه‌كه‌دا كازمی ئه‌نجامی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ده‌روازه‌ی سنوریی مه‌نده‌لی و ئه‌و رێوشوێنانه‌ی بۆ په‌ره‌پێدانی ئه‌و ده‌روازه‌یه و رێگرتن له گه‌نده‌ڵی تیایاندا گیراونه‌ته‌به‌ر، خسته‌ڕوو، وتیشی: "حكومه‌ت به‌رده‌وام ده‌بێت له‌كاركردن بۆ رێگریكردن له گه‌نده‌ڵكاران تا ده‌روازه سنورییه‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌كارنه‌هێنن و پلانی پێویست داده‌نێت بۆ په‌ره‌پێدانی ده‌روازه‌كان".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، "له كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نی وه‌زاری ئاسایشی نیشتمانی تاوتوێی پێشێلكارییه‌كانی توركیای بۆسه‌ر خاك و ئاسمانی عیراق كرد و جه‌ختی له به‌رده‌وامبونی وتوێژی دیپلۆماتی له‌گه‌ڵ توركیا كرده‌وه بۆ راگرتنی پێشێلكارییه‌كان كه ده‌ستدرێژییه بۆسه‌ر سه‌روه‌ری عیراق و بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات خراپه، سه‌ره‌ڕای زیانگه‌یاندن به هاوڵاتیان و موڵكوماڵیان".
له به‌شێكی دیکەی كۆوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نه‌كه گفتوگۆی له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كان و پێویستی مانه‌وه‌ی به ئاشتییانه كرد به‌جۆرێك پارێزگاری له ئازادی ده‌ربڕین و سه‌روه‌ری یاسا و هه‌یبه‌تی ده‌وڵه‌ت بكات.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زاری ئاسایشی نیشتمانی دۆسیه‌ی تیرۆركردنی كه‌سایه‌تییه‌كانیشی تاوتوێ كرد و جه‌ختیكرده‌وه له‌وه‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئه‌ركه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن و په‌له بكه‌ن له ئاشكراكردنی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان و ئاشكراكردنی ناسنامه‌ی تاوانكاران و به‌سزاگه‌یاندنیان.
PM:10:13:12/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 2844
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت