دووگیانبوونی له سه‌رۆك ره‌تده‌كاته‌وه
وێستگه نیوزـ
وته‌بێژی حكومه‌تی ئۆكرانیا ره‌تیكرده‌وه له سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی دووگیان بووبێت وه‌ك ئه‌وه‌ی له میدیاكاندا باسی لێوه ده‌كرێت.
یولیۆ مێندڵ، خانمه وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری ئۆكرانیا پڕوپاگه‌نده‌كانی تایبه‌ت به دووگیانبوونی له ڤلادیمێر زیلینسكی، سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه و رایگه‌یاند كه هیچ په‌یوه‌ندیی سێكسیی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكدا نه‌بووه و دووگیان نییه لێی.
یولیۆ له هه‌ژماری تایبه‌ت به خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام بێزاریی له‌و هه‌واڵه ده‌ربڕیوه و راگه‌یاندوه كه سه‌رله‌به‌ری ئه‌و ده‌نگۆیه ناڕاسته و درۆیه، یۆلیۆ نوسیویه‌تی "رێز له كه‌سانی تر بگرن و یه‌كه‌مجار رێز له خۆتان بگرن، باش بیر بكه‌نه‌وه و باشیش شته‌كان بخوێننه‌وه".
خانمه وته‌بێژه‌كه رایگه‌یاندوه كه هه‌واڵی دووگیانییه‌كه‌ی له سه‌رۆكی وڵات له كه‌ناڵی 24ی وڵاته‌كه‌ی بڵاوبوه‌ته‌وه و ده‌ڵێت كه ئه‌و كه‌ناڵه زۆرترین هه‌واڵی درۆی له‌سه‌ر ئاستی جیهان تێدایه.
PM:09:40:12/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 9660
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت