سه‌رۆك كۆماری عیراق و ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له مێرگه‌پان كۆبونه‌وه
د.بەرهەم ساڵح و عەلی باپیر
وێستگه نیوزـ
ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی وەفدێکی حزبەکەی سه‌ردانی سه‌رۆك كۆماری عیراقی له سەیرانگای مێرگه‌پان له شاری سلێمانی كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 12ی ته‌مموزی 2020 سازكرا، د.به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق و عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی باسیان له دواپێشهاته سیاسییه‌كانی عیراق به‌گشتیی و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی كرد.
به‌پێی میدیاكانی كۆمه‌ڵ، هه‌ردوولا جه‌ختیانکردوەتەوە له‌سه‌ر له پێویستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و قه‌یرانه‌كانی ئێستا به ڕێگای گفتوگۆی جددی له نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان بۆ گه‌یشتن به رێگاچاره‌ی گونجاو و گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌ستووو كۆتایی هێنان به كێشه‌و قه‌یرانه‌كان و هێنانه‌دی ئارامیی‌و خۆشگوزه‌رانی بۆ سه‌رجه‌م گه‌لانی عیراق.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا ئه‌وه دوپاتكرایه‌وه، كه پێویسته پرسی موچه له نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا به‌زوترین كات چاره‌سه‌ربكرێت.
هه‌ر له كۆیونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به نه‌خشه ڕێگاكه‌ی مامۆستا عه‌لی باپیر كرا كه باس له گیروگرفته‌كانی هه‌رێم و شێوازی چاره‌سه‌ركردنیان ده‌كات و به‌پێی میدیاكانی كۆمه‌ڵ، سه‌رۆك كۆماری عیراقیش نه‌خشه‌ڕێگاكه‌ی به‌رز نرخاندوه.
PM:08:49:12/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 1732
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت