ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر توركیا ده‌كات
وێستگه نیوزـ
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له لیبیا نیگه‌رانیی خۆی له ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی له ئابوریی لیبیا ده‌ربڕی و رایگه‌یاند ئه‌وانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربازی و ئابوری له لیبیا ده‌كه‌ن، روبه‌ڕوی سزا و په‌راوێزخستن ده‌بنه‌وه.
له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌لیبیا رایگه‌یاند، ده‌ستوه‌ردانه ده‌ره‌كییه‌كان له هه‌ردوو كه‌رتی ئابوری و دارایی لیبیا، رێڕه‌وی پێشكه‌وتنی له‌و وڵاته په‌كخستوه، ئەمەش بەپێی چاودێران لە ناوەڕۆکدا ئاماژەیەکە بە دەستوەردانەکانی تورکیا لە لیبیادا.
ده‌شڵێت كه گورزی ئاسمانیی گروپه چه‌كداره‌كان و په‌یامی پایته‌خته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی لیبیا دامه‌زراوه‌ی نه‌وتیی ئه‌و وڵاته‌ی لاواز كردوه.
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا راشگه‌یاندوه كه ئه‌و كارانه باڵیۆزخانه‌كه له هه‌وڵه‌كانی راناگرێت بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی و ئه‌وانه‌ش كه ده‌یانه‌وێت به هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربازی ئابوریی لیبیا بێهێز بكه‌ن، روبه‌ڕوی په‌راوێزخستن و سزا ده‌بنه‌وه.
PM:07:39:12/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 4340
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت