کوەیت 65 ملیار دۆلار قەرز دەکات


وێستگەنیوز-

ئەندامێکی پەرلەمانی کوەیت رایگەیاند، حکومەتی وڵاتەکەیان داوای لە پەرلەمان کردوە رەزامەندی بدات لەسەر قەرزکردنی 20 مليار ديناری کوەیتی (65 مليار دۆلار) لە ماوەی لە 30 ساڵی داهاتودا، لەو بڕە پارەیەش 8 مليار دۆلاری بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی بودجە دەبێت.

سەفاء هاشم، ئەندامی پەرلەمانی کوەیت و سەرۆکی لیژنەی ئابوری دوای کۆبونەوەیان لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیرانی وڵاتەکەی بە رۆژنامەنوسانی راگەیاندوە، حکومەت داوایکردوە لە 30 ساڵی داهاتودا و بە گوێرەی یاسای قەرز رێگەی پێبدرێت 20 مليار ديناری کوەیتی (65 مليار دۆلار) قەرز بکات بۆ پڕکردنەوەی بودجە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، وەزارەتی دارایی بڕیاریداوە پێداچونەوەی بە پڕۆژە یاسای بودجەدا بکات و جارێکی دیکە کۆی خەرجییەکانی بەکاربردن، وەبەرهێنان و خەرجییە کارگێرییەکان کەمبکاتەوە، بەجۆرێک بتوانێت پڕۆژەی بودجەی بە رێژەی 20% کەمبکاتەوە.


PM:06:26:12/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 1644 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت