له سنووری گه‌رمیان گیان له ده‌ستدان به كۆرۆنا به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار زیادی كردووە
فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
چوار تووشبووی تری كۆرۆنا له سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان گیانیان له‌ده‌ستدا و به‌مه‌ش ته‌نها له دوێنێوه تا ئه‌مڕۆ 10 كه‌سی تووشبووی كۆرۆنا گیانیان له ده‌ستداوه و گیان له ده‌ستدان به كۆرۆنا به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار زیادی كردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه نیوز، شه‌وی رابردوو چوار کەس لەناو نەخۆشخانەی قەڵا كه تایبه‌ته به تووشبووانی كۆرۆنا، گیانیان لەدەستداوە کە سێ ژن و پیاوێک بوون و تەمەنیان لە نێوان 30 بۆ 50 ساڵیدا بووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له ته‌ندروستی گه‌رمیان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: بارودۆخی تووشبووانی كۆرۆنا له سنوره‌كه زۆر مه‌ترسیداره‌وه، رۆژانه تا دێت ژماره‌ی مردن به ڤایرۆسه‌كه زیاد ده‌كات، كه به‌جۆرێك له دوێنێوه تا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 10 كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه.
تا ئێستا له سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان 40 كه‌س به‌هۆی تووشبوونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له ده‌ستداوه.
PM:12:06:12/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 3668
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت