سه‌رۆكی شاره‌وانی كۆیه ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه
هۆگر كه‌یفی، سەرۆکی شارەوانی کۆیە
وێستگه نیوز ـ
سەرۆکی شارەوانی کۆیە دوای پێنج مانگ لە دەستبەکاربوونی، ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه و هۆكاره‌كه‌شی بۆ نەبوونی بودجەی پێویست بۆ قەزاكه و چه‌ند كێشیه‌كی دیكه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
هۆگر کەیفی، سەرۆکی شارەوانی کۆیە له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا هۆكاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت، یەکێک لە هۆکارەکان "نەبوونی نەسریەی پێویستی مانگانەی شارەوانیە، کە چوار ملیۆن و 500 هەزار دینارە ئەوەش بڕێکی زۆر کەمە و بەشی سەدا 10ی داواکاری هاوڵاتییانی سنوورەکە ناکات، جگە لەوەش چەندین هۆکاری دیکە هەن لە کاتی خۆیدا باسیان دەکات".
سه‌رۆكی شاره‌وانی كۆیه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه: سنووری شارەوانییه‌كه‌ی چەندین کێشەی تێدایە کە پێش دەستبەکاربوونی ئەویش هەبوون، بە تایبەتی لە رووی زەوی زار و موڵکایەتی کە ئەم کێشانە پێویستان بە چارەسەرکردنی بنەڕەتی هەیە، بۆیە جگە لەم هۆکارانە هۆکاری دیکەش هەیە کە وایکردوە دەست لەکاربکێشێتەوە.
هۆگر كه‌یفی، نه‌یشاردوه‌ته‌وه كه هۆکاری دیکەش بونیان هەیە و ده‌ڵێت: "لە ئێستادا باسی ئەو هۆکارانە ناکەم و کاتی خۆی هات باسی دەکەم، چونکە فشارەکان کاریگەریان کردوەتە سەر باری تەندروستیم".
سه‌رۆكی شاره‌وانی كۆیه ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، له‌به‌ر ئه‌و هۆكارانه، رۆژی 8ی تەمموز دەست لەکار کێشانەوەی خۆی لە پۆستەکەی، پێشکەش بە قایمقامی کۆیە کردوە و داوایکردوە پەسەندبکرێت و کەسێکی دیکە رابسپێردرێت.
هــ. ر
AM:11:15:12/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 1560
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت