ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ ئه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌ستانه مووچه وه‌رده‌گرن
وێستگە نیوزـ
به‌پێی خشته‌ی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ دووشه‌مه مووچه‌ی چه‌ندین وه‌زاره‌ت و ده‌سته دابه‌ش ده‌كرێت.
خشته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی كه پێشتر بڵاوكراوه‌ته‌وه مووچه‌ی مانگی شوباتی ئه‌مساڵه، بۆ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 12ی ته‌مموزی 2020، هه‌ریه‌كه له وه‌زاره‌ته‌كانی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، داد، سامانه سروشتییه‌كان، خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی، پلاندانان، پیشه‌سازی و بازرگانی، گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن، هه‌روه‌ك خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، دیوانی چاودێری دارایی، ده‌سته‌كانی مافی مرۆڤ، ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، ژینگه، وه‌به‌رهێنان، ده‌ستپاكی، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن، ده‌زگای مین دابه‌ش ده‌كرێت، كه به‌شێك له‌م وه‌زاره‌ت و ده‌ستانه دوێنێ شه‌ممه 11ی ته‌مموز مووچه‌یان وه‌رگرتووه.
له باره‌ی سبه‌ینێ دووشه‌ممه 13ی ته‌مموزی 2020، وەزارەتی دارایی رایگه‌یاندووه: مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، كاره‌با، كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، رۆشنبیری و لاوان، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی هه‌رێم، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و په‌رله‌مان دابه‌ش ده‌كرێت.
تا ئێستا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینانی سه‌ربازی و مه‌ده‌نی بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه نیوز، له نێوان رۆژانی سێشه‌ممه‌و چوارشه‌ممه مووچه‌ی ئه‌و دوو توێژه‌ش دابه‌ش ده‌كرێت.
AM:08:34:12/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 7176
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت