په‌یامنێری وێستگه نیوز كه بۆ روماڵكردنی مه‌راسیمی دانانی به‌ردی بناغه پڕۆژه‌كه له ناوچه‌ی تاسڵوجه‌ی شاری سلێمانییه، رایگه‌یاند كه جگه‌له میدیاكانی نزیك له پارتی رێگه‌نادرێت هیچ میدیایه‌كی دیكه بچێته ناو پڕۆژه‌كه و میدیاكارانی كه‌ناڵه‌كانی دیكه له ده‌ره‌وه‌ی پڕۆژه‌كه چاوه‌ڕوانن.
له وتارێكدا، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتی "
خۆم به به‌خته‌وه‌ر ده‌زانم و خۆشحاڵم ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ئێوه به‌شدارم بۆ دانانی به‌ردی بناغه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانی. بێگومان یه‌كێكه له پرۆژه هه‌ره گه‌وره و ستراتیژیەیکانی حكومه‌ت بۆ شاری خۆشه‌ویستی سلێمانی، خۆشه‌ویستانی سلێمانی شایه‌نی ئه‌و پرۆژه‌یه و پرۆژه‌ی گه‌وره‌ترن، ئێمه له حكومه‌ت به‌ڵێنمان داوه خزمه‌تكاری هه‌مووان بین، له‌م حكومه‌تە گرنگی به هەموو ژێرخانەکان ده‌ده‌ین، رێگه‌وبانیش به‌شێكی سه‌ره‌كییه، لێره‌وه پرۆزبایی له خه‌ڵكی سلێمانی ده‌كه‌م."
مەسرور بارزانی وتی" راسته ئه‌و پرۆژه‌یه ده‌مێكه قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت، له‌م كابینه‌یه‌دا ئێمه به‌ڵێنه‌كه‌مان برده سه‌ر، دوای ئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌یه‌كی زانستیانە بۆ پرۆژەکە کرا به دیزاینێك و بودجه‌یه‌كی باشتر. ئه‌مه‌ش ده‌بێته ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره بۆ خه‌ڵكی سلێمانی و ته‌واوی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان."
سەرۆکی حکومەت رایگەیاند، لە حكومه‌ت بێ جیاوازی گرنگیمان به هه‌موو ناوچەکان داوه، بەڵام دوای ده‌ستپێكردنی کارەکان هه‌ندێك قه‌یران هاتنه پێش، كه رێگری له زۆر پرۆژه‌ی حكومه‌ت كرد، به‌ڵام ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه نیشانه‌یه‌كه بۆ به‌رده‌وامیی و ناهێڵین هیچ قه‌یران و ئاسته‌نگێک بمانوەستێنێت و كابینه‌كه‌شمان خزمه‌تگوزار ده‌بێت بۆ هه‌موو لایه‌ك.
سوپاسی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تیشی كرد و وتی "هه‌مووان پێكه‌وه له‌م كابینه‌یه‌دا ئاماده‌ی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارین به خه‌ڵكی هه‌رێم.
رۆحیه‌تی پێكه‌وه كاركردن وایكردووه كه هه‌وڵ بده‌ین زیاتر خزمه‌ت بكه‌ن و روبه‌ڕوی قه‌یرانه‌كان ببنه‌وه و ئه‌مجۆره پڕۆژانه جێبه‌جێ بكه‌ن، حكومه‌تیش به‌ڵێنه‌كه‌ی خۆی بۆ پڕۆژه‌ی 100 مه‌تریی سلێمانی برده‌سه‌ر و دڵنیاییشی دا له‌وه‌ی كه هه‌رێمی كورستان ده‌بێته خاوه‌ن ئابورییه‌كی به‌هێز."
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاند كه ئه‌م كابینه‌یه‌ی حكومه‌ت دووره له وه‌زیری حزبی و حكومه‌ت، تیمێكی خزمه‌تگوزارییه و جێبه‌جێكردنی پرۆژه ستراتیژییه‌كانیش له‌به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكه بۆ دابینكردنی هه‌لی كاری زیاتر.
مه‌سرور بارزانی باسی له پرۆسه‌ی چاكسازی كرد و داوایكرد كه پرۆسه‌كه تێكه‌ڵی ئه‌م قه‌یرانه ئابوورییه نه‌كرێت كه به‌هۆی كۆرۆنا و دابه‌زینی نرخی نه‌وت روویداوه، وتیشی ئه‌گه‌ر پرۆسه‌ی چاكسازی نه‌بووایه، ئه‌م مووچه‌یه‌ی ئێستاش دابین نه‌ده‌بوو، به‌ڵام خه‌می گه‌وره‌ی حكومه‌ت، دابینكردنی مووچه‌یه.
سه‌باره‌ت به دۆخی كۆرۆناش رایگه‌یاند كه نابێت ئه‌م په‌تایه تێكه‌ڵی سیاسه‌ت بكرێت و چاكسازی له‌م دۆخه‌دا به شه‌و و رۆژێك ناكرێت، سه‌باره‌ت به لامه‌ركه‌زیه‌ت و شۆڕكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ ئیداره خۆجێییه‌كان، سه‌رۆكی حكومه‌ت رایگه‌یاند كه له‌م كابینه‌یه‌دا ئه‌و به‌ڵێنه جێبه‌جێ كراوه و ده‌سه‌ڵات بۆ یه‌كه ئیدارییه‌كان شۆڕكراوه‌ته‌وه، ئێستاش دەسەڵاتی پارێزگارەکان لە هەموو کاتێک زیاترە.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه پێشتر سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌نوسینگه‌ی
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌وێستگه نیوزی ڕاگه‌یاند كه سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نایه‌ته ناو شاری سلێمانییه‌وه له‌ناوچه‌ی تاسڵوجه‌ی ده‌ره‌وه‌ی شاری سلێمانی به‌شداری مه‌راسیمی ده‌ستپێكردنی شه‌قامی 100 مه‌تری ده‌كات و ده‌ڕواته‌وه.
شەقامی 100 مەتری سلێمانی لەگەڵ تۆڕی شەقامە لاوەكییەكان 146 كیلۆمەترە و پڕۆژەكە بە سێ قۆناغ جێبەجێ دەكرێت. حكومەتی ھەرێمی كوردستان 400 ملیار دیناری بۆ تەرخان كردووە. لە قۆناغی یەکەم 32 کیلۆمەتر تەواو دەکرێت و دواتر دەست بە قۆناغەکانی دیکەش دەکرێت. هەروەها، شەقامەکە لە 7 یەکتربڕ پێکهاتووە، کە چواریان گەورەن و سێ دیكەیان بچووکن، هەروەها هەشت پردی پەڕینەوە لەخۆدەگرێت.