بەوێنە..تهرمی گهنجه خنكاوهكهی دوێنێی چهمچهماڵ دۆزرایهوه
وێستگه نیوزـ
تەرمی ئەو گەنجەی دوێنێ لە بەنداوی گوندی لەکاوەی سنوری قەزای چەمچەماڵ خنکا، دۆزرایەوە.
لوقمان حەسەن، بەڕێوبەری بەرگری شارستانی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، "بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەرمی گەنجەکە دوای 15 کاتژمێر لە خنکان و دیارنەمانی، لە بەنداوی گوندی لەکاوەی سنوری قەزای چەمچەماڵ لە لایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی چەمچەماڵەوە لە ئاوەکە دەرهێندرا."
دوانیوەڕۆی دوێنێ هەینی، لە گوندی لەکاوەی سنوری ناحیەی تەکیەی جەباری چەمچەماڵ، گەنجێکی تەمەن 23 ساڵ بە مەبەستی مەلەکردن چووە ناو بەنداوی گوندەکەیانەوە و خنكا.
AM:11:35:11/07/2020
ئهم بابهته 2364
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت