به جلی ژێره‌وه قسه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیران كرد
سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا و هاوڵاتییەکە
وێستگه نیوزـ
هاوڵاتییه‌كی ئیتالی كه ته‌نها جلی ژێره‌وه‌ی له‌به‌ردابوو، بۆ خۆڵ رشتن هاته ده‌ره‌وه، له‌پڕ سه‌رۆك وه‌زیرانی بینی و پێكه‌وه كه‌وتنه قسه.
جۆزێپی كۆنتی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتالیا سه‌ردانی دورگه‌ی پێلێسترینیا-ی سه‌ربه شاری ڤێنیسیای كرد كه به‌هۆی لافاوه‌كه‌ی پاییزی رابردوو و به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی ئاو زیانێكی زۆری پێ گه‌یشتبوو.
كۆنتی بۆ ئه‌وه سه‌ردانی ناوچه‌كه‌ی كردبوو كه بزانێت كاری نۆژه‌نكردنه‌وه و چاككردنه‌وه‌ی زیانه‌كان و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان به كوێ گه‌یشتووه و مه‌به‌ستی بوو له نزیكه‌وه دانیشتوانی ناوچه‌كه ببینێت.
به رێكه‌وت كۆنتی، به ده‌مامكه‌كه‌یه‌وه كه بۆ خۆپاراستن له كۆرۆنا پۆشی بووی، چووه به‌رده‌م ماڵێك، پیاوێك له ماڵه‌كه به جلی ژێره‌وه هاتبووه ده‌رێ خۆڵ و خاشاك بڕێژێت، سه‌رۆك وه‌زیران پیاوه‌كه‌ی راگرت و پرسیاری لێ‌كرد: "زیانه‌كانیان چاك كردوه‌ته‌وه؟"
وادیاربوو پیاوه‌كه نه‌یده‌زانی كه ئه‌مه سه‌رۆك وه‌زیرانه، زۆر به ئاسایی وتی "به‌ڵێ چاكیان كردوه‌ته‌وه و قه‌ره‌بووشمان كراوه‌ته‌وه"، ئه‌مه‌ش وای له كۆنتیی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتالیا كرد به‌و وه‌ڵامه دڵخۆش بێت.
AM:11:07:11/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 3244
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت