لە بەغداوە یەکەم جوڵەی سەربازی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دەروازە سنورییەکان دەستیپێکرد


وێستگەنیوز-
بە فەرمانی مستەفا کازمی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ئەمڕۆ هەینی فیرقەی بەرپەرچدانەوەی خێرا گەیشتە دەروازەی مونزەرییە لە پارێزگای دیالە و کۆنتڕۆڵی دەروازەکەیان لە ئەستۆگرت.

تۆڕی هەواڵی عێراق (واع) بڵاویکردەوە، بە فەرمانی مستەفا کازمی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، فیرقەی بەرپەرچدانەوەی خێرا بەرەو دەروازەی مونزەرییە لە سنوری پارێزگای دیالە بەڕێکەوتن و بڕیارە کۆنتڕۆڵی دەروازەکە لە ئەستۆبگرن.

دەروازەی مونزەرییە لە پارێزگای دیالە لەدیوی ئێران بە دەروازە خوسرەوی ناسراوە.

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ دەستبەرکاربونی یەکێک لەو کەرتانەی رەخنەی لێ هەبوو و بڕیاریداوە چاکسازی لەناودا بکرێت، پرسی دەروازە سنورییەکانە بەو پێیەی لە ئێستادا هەر دەروازەیەک  لەلایەن گروپ و لایەنێکی سیاسی کۆنتڕۆڵکراوە و زۆرینەی داهاتەکەی بۆ حکومەت ناگەڕێتەوە.


PM:10:09:10/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 14876 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو