شوێنی به خاكسپاردنی ته‌رمی شێخ محه‌مه‌د كه‌سنه‌زانی ئاشكرابوو
شێخ محه‌مه‌د شێخ عه‌بدولكه‌ریم كه‌سنه‌زانی
وێستگه نیوز ـ
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له رێگه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانییه‌وه ته‌رمی شێخ محه‌مه‌د كه‌سنه‌زای، رابه‌ری ته‌ریقه‌تی قادری ده‌گاته‌وه سلێمانی و له مه‌راسیمێكدا له ته‌كیه‌كه‌ی خۆی به‌خاك ده‌سپێردرێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه نیوز، بڕیاره كاتژمێر سێ بۆ چواری ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 10ی ته‌مموزی 2020، ته‌رمی شێخ محه‌مه‌د شێخ عه‌بدولكه‌ریم كه‌سنه‌زانی، رابه‌ری ته‌ریقه‌تی قادری له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی بگاته‌وه هه‌رێمی كوردستان.
وێستگه نیوز، ئه‌وه‌شی زانیوه كه بۆ مه‌راسیمی هێنانه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه رێگه به میدیاكان نادرێت بچنه فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی بۆ رووماڵكردن، به‌ڵكو له به‌رده‌م فڕۆكه‌خانه ده‌توانن رووماڵ بكه‌ن.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتوون، بڕیاره چه‌ند كه‌سێكی نزیكی شێخ محه‌مه‌د كه‌سنه‌زانی، بچنه فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی بۆ پێشوازی و هێنانه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی، هه‌روه‌ها ته‌رمه‌كه له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانییه‌وه به‌پێ ده‌برێت بۆ شوێنی به خاكسپاردنی.
چواری ئەم مانگە، شێخ محەمەد شێخ عەبدولکەریمی کەسنەزانی رابەری تەریقەتی
قادری کەسنەزانی لە عیراق و جیهان، لە تەمەنی 82 ساڵی بەهۆی نەخۆشییەوە لە
ئەمریکا کۆچی دواییکرد و بڕیارە ئه‌مڕۆ هەینی تەرمەکەی بگاته‌وه هه‌رێمی
كوردستان و لە سلێمانی بەخاک بسپێردرێت.
PM:12:21:10/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 14996
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت