كاتی گه‌یشتنه‌وه‌ی ته‌رمی شێخ محه‌مه‌د كه‌سنه‌زانی گۆڕا
شێخ محه‌مه‌د شێخ عه‌بدولكه‌ریم كه‌سنه‌زانی.. فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
كاتی گه‌یشتنه‌وه‌ی ته‌رمی شێخ محه‌مه‌د شێخ عه‌بدولكه‌ریم كه‌سنه‌زانی، رابه‌ری ته‌ریقه‌تی قادری بۆ كاتژمێر سێی دوانیوه‌ڕۆ گۆڕا.
به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی بۆ میدیاكاران هاتووه، کاتی گەیشتنەوەی تەرمی شێخ محەمەد شێخ عه‌بدولكه‌ریم كه‌سنه‌زانی، رابه‌ری ته‌ریقه‌تی قادری گۆڕاوه بۆ كاتژمێر سێی پاشنیوەڕۆ، له‌كاتێكدا پێشتر بڕیاربوو 1:30 خوله‌كی نیوەڕۆ بگاتەوە.
سه‌دان ده‌روێش له رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه دوێنێ پێنجشه‌ممه 9ی ته‌مموزی 2020، کەرەنتینەی خاڵی سنووری دەروازەی باشماخیان شکاند و هاتنە ناو خاکی هەرێمی کوردستانەوە بۆ بەشداری کردن لە مەراسیمی بە خاکسپاردنی تەرمی شێخ محەمەد کەسنەزانی.
چواری ئەم مانگە، شێخ محەمەد شێخ عەبدولکەریمی کەسنەزانی رابەری تەریقەتی قادری کەسنەزانی لە عیراق و جیهان، لە تەمەنی 82 ساڵی بەهۆی نەخۆشییەوە لە ئەمریکا کۆچی دواییکرد و بڕیارە ئه‌مڕۆ هەینی تەرمەکەی بگاته‌وه هه‌رێمی كوردستان و بەخاک بسپێردرێت.
AM:10:26:10/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 13808
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت